لەچوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، پڕۆسەی مەشق بۆ ماوەیەكی كورت رابگرێت.
لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ مه‌شق و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، بە ماڵپەری وەزارەتەكەی راگه‌یاندووە" به ره‌چاوكردنی ئه‌و بارودۆخه نائاساییه ته‌ندروستیه‌ی له‌وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پێویستی ده‌زانێ رێككاری رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو پلانی خۆپارێزی بگرێته‌به‌ر".
ئاماژەی بەوەشداوە" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری مه‌شقی هاوپه‌یمانان له كوردستان (ktcc) بڕیاریماندا به راگرتنی ته‌واوی پرۆسه مه‌شقیه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ته‌واوی بنكه و فێرگه مه‌شقیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته و، دواتر به‌گوێره‌ی بارودۆخه‌كه بڕیاری نوێ ده‌درێت".
باسیلەوەشكردووە: ئه‌م بڕیاره بۆ پارێزگاری كردنه له ته‌ندروستی پێشمه‌رگه و رێگری كردن و خۆپارێزیه له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.