هەنگاو: سێ مێردمنداڵ كۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە شارەكانی جوانڕۆ و كرماشان لانیكەم ٣ مێر منداڵی تەمەن ١٤ساڵ كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 

بەپێی راپۆرتیکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەكشەممە كچێكی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵكی جوانڕۆ بە ناوی ”مەهسا وەلیزادە“ بەهۆكارێكی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هاوكات ڕۆژی سێشەممەیش هاوپۆلییەكی مەهسا بە ناوی ”سارینا وەیس مورادی“ خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

میدیا حكوومەتییەكان وەكوو "كوردپرێس و ڕۆكنا" ڕایانگەیاندووە" كە ئەو دوو كچە مێرمنداڵە ”لەژیر كاریگەری گۆرانی گۆرانیبێژێك خۆیان كوشتووە“. هەنگاو ڕاستەوخۆ ناتوانێ ئەوە پشتڕاست بكاتەوە".

لەلایەكی دیكەوە، ڕۆژی دووشممە مێرمنداڵێكی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵكی كرماشان بە ناوی ”عەلی سەفەری“ بە هۆی كێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 


PM:08:22:27/02/2020