ئیسرائیل: زاناكان نزیكن لە دۆزینەوەی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت" لەماوەیەكی كورتدا ڤاكسینی چارەسەری كۆرۆنا دەكەوێتە بازاڕەكان".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا پسپۆڕانی ئیسرائیلی ئاماژە بەوە دەکەن" ئێستا زاناكانی ئیسرائیل سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكن كە چارەسەری بنەڕەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات،  ئەگەر پڕۆسەكە بەو شێوەیە بڕوات كە پلانی بۆ دانراوە، ئەو ڤاكسینە لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا دەكەوێتە بازاڕەوە، لەم ماوەیەدا بەرەوپێشچوونی باش و خێرا ڕوودەدات، لە پڕۆسەی دۆزینەوەی چارەسەری كۆتایی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا".

 

تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار كەس بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە جیهاندا گیانیان لە دەستداوە كەسەرتا لە چینەوە سەریهەڵدا.

 

ڤایرۆسەكە لەلایەن پەیمانگای توێژینەوەی گالیلی گەشەی پێدراوە، ئەم پەیمانگایە لە ماوەی ڕابردوو، توانیویەتی ڤاكسینی دژی نەخۆشی ئابی ڤی بدۆزێتەوە كە سەركەوتنی بەدەستهێناوە.

 
 

 



AM:12:27:28/02/2020