ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لەسەر شتومەک دەمێنێتەوەو مەترسی دروستدەکات؟

ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەسەر ئەو شوێنانە دەمێنێتەوە کە بەری دەکەوێت لە پژمینەوە بێت، یان لە هەر شێوەیەکی بەرکەوتنەوە بێت.
لەم نووسینەدا زانیاری ورد بخوێنەرەوە کە دکتۆر نەوزاد ساڵح رەفعەت، پزیشکی شارەزا کۆیکردۆتەوە.
 
راویژکارە پزیشکییەکانی چین ئە م ئاموژگاریانەی خوارەوەیان لە بارەی نەخوشی کۆرونای بڵاو کردووەتەوە، کە هیوادارم سوودی بۆ هەموو لایەک هەبێت....


1. ڤایروسی کۆرونا تا رادەیەک گەورەیە، تیرەی شانەکەی لە ٤٠٠ – ٥٠٠ نم ئەبێت، لەبەرئەوە هەموو دەمامکێک ئە توانێت ڤایرۆسەکە گل بداتەوە. بۆ نمونە ئەگەر یەکێک لەبەردەمتا بێت و پژمێت و هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بێت، سێ مەتری پێ ئەچێت، ئینجا ئەکەوێتە سەر زەوی. خۆشبەختانە ئەو ڤایرۆسە بە هەواوە نامێنێتەوە، چونکە ئەگەر بە هەواوە بمایاتەوە، ئەوا بڵاوبوونەوەی زۆر ترسناک ئەبوو....


2. ئەگەر ڤایرۆسەکە بکەوێتە سەر هەر پارچە مەعدەنێک، بۆ ماوەی ١٢ سەعات ئەمێنێتەوە. بۆیە پێویستە دەستت خستە سەر هەر مەعدەنێک، ئەوا زۆر بە باشی و بۆ چەند جارێک دەستت بشۆیت....


3. ئەگەر هاتوو ڤایرۆسەکە کەوتە سەر هەر قوماشێک، ئەوا لە ٦-١٢ سەعات بە زیندویی ئەمێنێتەوە، بەڵام بە شتنی قوماشەکە، ڤایرۆسەکە لەناو ئەجێت. لە بارەی جلوبەرگی زستانەوە، کە هەموو ڕۆژێک ناشۆردرێت، ئەوا چاکتر وایە لەبەر هەتاو هەڵبخرێت، چونکە تیشکی خۆر ڤایرۆسەلە لەناو ئەبات.....


4. لە بارەی هەوکردنی سییەکانەوە، کە بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە دووچاری ئەبن، سەرەتا ئەو کەسە تووشی وشکبوونەوە و ئازاری قوڕگ ئەبێت، ئەمە بۆ ماوەی ٣-٤ ڕۆژ بەردەوام ئەبێت، کاتێک ڤایرۆسەکە تێکەڵاوی ئاوی لووت ئەبێت، شۆڕ ئەبێتەوە بۆ ناو سییەکان، ئەمەش ئەبێتە هۆی هەوکردنیان. بەم شێوەیە لە ماوەی ٥-٦ ڕۆژ هەست بە تەنگەنەفەسی ئەکات، ئاو هاتنەخوارەوەی لووتی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش ئەبێت، ئەو کاتە پێویستە نەخۆشەکە بە زوترین کات سەردانی پزیشک بکات.....


5. زۆرترین ڕێگای بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە بەهۆی دەستلێدانی کەلوپەلەکانەوە، کە لە شوێنە گشتی‌یەکان دانراون، بۆیە پێویستە بەردەوام دەست بشۆردرێت، دوای شۆردنی بە ئاوی گەرم و سابوون، ئینجا پێویستە ئەو مادانە بەکاربهێنرێت، کە میکرۆب ئەکوژن، بۆ نمونە: کچول (ئیسپرتۆ).....


6. ئەو ڤایرۆسە لە نێوان ٥-١٠ لەسەر دەست ئەمێنێتەوە، کە ڕەنگە ئەو کەسە بە دەستەکانی چاوی هەڵگڵۆفێت، یان دەستی بە دەموچاوی‌دا بهێنێت، بێ ئەوەی بزانێت ڤایرۆسی هەڵگرتووە، ئەمە ئەبێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.....


7. بە گوێرەی زانیاریی ڕاوێژکارە پزیشکییەکان، ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرگەی پلەی گەرما ناگرێت و لە پلەی ٢٦-٢٧ ئەفەوتێت. بۆیە پێویستە هەمیشە ئاوی گەرم بخۆنەوە، بەردەوام خۆتان بخەنە بەر تیشکی خۆر....


8. ئاوی گەرم چارەسەری نەخۆشییەکە ناکات، بەڵکو ڕێگایەکە بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە، بۆیە ئەبێت ئاگادار بن و ساردەمەنییەکان نەخۆن و نەخۆنەوە.....


9. بەردەوام ماددەی بیتادین سورسروت (Betadine sore throat) لەناو دەم و قوڕگتان وەربدەن، بۆ کوشتنی ئەو میکرۆبانەی لەناو دەم و قوڕگتاندایە، بۆ ئەوەی نەچنە ناو سییەکانەوە....


10. بەردەوام ئاوی گەرم بخۆنەوە....


بە هیوای ئەوەی هەموو لایەک ساغ و سەلامەت بن. حەزی ئەکەم ئەوەتان پێ بڵێم، کە ترس و دڵەڕاوکێ هیچ سودێکی نییە، لە زەرەر زیاتر، بۆیە ئەبێت هەموومان خۆڕاگربین، چونکە بە ڕای من لەم کێشەیە ڕزگارمان ئەبێت، لە کاتێک‌دا ئەم پەتایە ئێستا هەموو لایەکی جیهانی گرتووەتەوە.


لە ئەکاونتی دکتۆری شارەزا، نەوزاد ساڵح رەفعەت وەرگیراوە.. 


PM:12:48:28/02/2020