نوێنه‌ری مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كانی عیراق ئامۆژگاریی هاوڵاتیانی كرد به چوار رێگا خۆیان له توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن.
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌وتاری ئەمڕۆی هەینیدا ئاماژەی بەوەكرد: هۆشداریی ته‌ندروستی چوار بنه‌مای هه‌یه، یه‌كه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی ته‌ندروستیی راست ودروست كه پشت به چه‌مكه راسته زانستییه‌كان ببه‌ستێت، ئه‌وانه‌ی كه له پسپۆڕه‌كانه‌وه وه‌رگیراون.
دووه‌م: دانانی هۆشداریی ته‌ندروستی به‌وه‌ی یه‌كێكه له كاره گرنگ و پێویسته‌كانی ژیانی هه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و فێركردنی منداڵ و گه‌وره كه هۆشداریی ته‌ندروستی بۆ ژیان پێویسته.
له خاڵی سێیه‌میشدا هاتووە، ده‌بێت چه‌مكه زانستییه‌كان بگۆڕدرێن بۆ باوه‌ڕ و قه‌ناعه‌ت، به‌وه‌ش مرۆڤ بتوانێت ره‌فتاره ده‌رونییه‌كانی خۆی بگۆڕێت، ئه‌گینا خاڵه‌كانی پێشوو رۆڵیان نابێت.
لە خاڵی چواره‌مدا نوێنەری سیستانی ئەو خاڵەی تایبه‌ت كرد به میدیا و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ته‌ندروستی ئه‌ركی سه‌ره‌كیی میدیاكانه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، عه‌بدولمه‌عدی كه‌ربه‌لائی ئه‌وه‌شی به‌بیرهێنایه‌وه، کە بیركردنه‌وه و وه‌هم و ئه‌فسانه و پابردن بۆ كتلوره كۆنه‌كان، زیانبه‌خشن و ئه‌گه‌ری توشبون به كۆرۆنا زیاتر ده‌كات.