حکومەتى هەرێم پشووى فەرمى بۆ سەرجەم فەرمانبەران ڕاگەیاند

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێکی ئەم هەفتەیە پشووی رەسمی رادەگەیەنرێت.

 

بەپێی خشتەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکراوە، رۆژی پێنجشەممە ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ پشووی رەسمییە لە سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان.

 

پشووەکە بۆ یادی راپەرینەکەی کوردستانە کە لە ٥ی ئازاری ساڵی ١٩٩١ لە رانییەوە دەستیپێکرد.

 

بەڵام لە ئێستادا حکومەتى هەرێم بەهۆکارى ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوە و تەشەنە نەکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەڕاگەیەندراوێکدا تەواوى چالاکیە کانى راگرتووە. 


 



AM:11:53:29/02/2020