كاره‌كانى ڕەگەزنامە باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە ڕادەگرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، كاروباری بەڕێوەبەرایەتییەکانی (ڕەگەزنامە باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە) بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕادەگرێت. 

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەمەبەستی خۆپاراستن و سەلامەتی تەندروستی ئەفسەران و کارمەندان وەزارەتی ناوخۆ لەسەرانسەری عيراق و بۆ زاڵ بوون بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (کۆرۆنا) بڕیاریداوە لە رۆژی یەكشەممە( ۱-۳-۲۰۲۰)ەوە سەرجەم كارەكانی دەركردنی بەڵگەنامە لە فەرمانگەكانی بەغداو هەموو پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەك رابگیرێت ئەوانیش بریتین لە:

١- ڕاگرتنی کارەکانی ھەردوو بەڕێوبەرایەتی( ڕەگەزنامەوباری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە) و (بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆ ) لەبەرئەوەی قەرەباڵغی یەکی زۆری ھەیە ڕۆژانە بەھۆی سروشتی کارەکانیانەوە، ھەرەوەھا پشت دەبەستێت بەو ئامێرانەی بەرکەوتەی ڕاستەوخۆیان ھەیە لەگەڵ ھاوڵاتیان .

٢-ڕاگرتنی ئەم خولانەی کە بۆ ماوەی (١٥) ڕۆژ بەمەرجێک دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە دەست پێ بکەنەوە بە پێ ی پرۆگرامی بڕیار لەسەردراو.

٣- سەرجەم یەکە ڕاھێنانییەکان ئاگاداربکرێنەوە و چۆڵ بکرێن لە خوێندکارەکان لە ماوەی ( ٢٠٢٠/٢/٢٧ تا ٢٠٢٠/٣/٧) .

٤- ئاگادارکردنی سەرکردایەتی کارەھاوبەشەکان سەبارەت بە خولەکانی ڕاھێنان لەگەڵ ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ئەو ڕێکخراوانەی پاڵپشتی وەزارەت دەکەن لە ناوخۆی(عيراق ).

٥- قەدەغەکردنی کۆبوونەوە سەرجەم فەرمانگەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ .

٦- ڕاگرتنی لیژنەی پزیشکی یەکان لە بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری پزیشکی لە ماوەی( ٢٠٢٠/٢/٢٧ تا ٢٠٢٠/٣/٧) .

٧- پێشوازیکردن لە نەخۆشەکان لەلایەن نەخۆشخانەی شەھید دکتۆر ( علی اسماعيل صالح) سەربەخزمەتگوزاری پزیشکی بۆ حاڵەتە کتوپڕەکان لەو ماوەیەدا.

PM:12:56:29/02/2020