ئۆردوغان: داوام لە پۆتین کرد هێزەکانی لەشەڕی سوریا دووربخاتەوە

سەرۆکی تورکیا تەیب ئۆردوغان رایگەیاند" بە سەرۆکی رووسیام راگەیاندووە هێزەکانیان لەشەڕی سووریا دووربخاتەوە، تا سووپای تورکیا و سووریا رووبەڕوو شەڕی یەک بکەن"، هاوکات سووربوونی خۆی راگەیاند لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارامەوە لە باکوری سوریا.

 
لە وتەیەکیدا لە ئیستانبوڵ ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی شوبات رایگەیاند" ئەگەر سەرنەکەوین لە سوریا ئەوا هەموو گرووپە  تیرۆریستەکان روو دەکەنە تورکیاو، وڵاتەکەشمان ئارام نابێت ئەگەر هیزەکانمان لە باکوری سووریا کشاندەوە".

 
هەروەها وتیشی " نە ئەمەریکا و نە رووسیا پابەند نەبوون بەو رێککەوتنەی لەگەڵ تورکیا ئەنجامیان دا".


باسی لەوەش کرد هێزەکانیان بۆ پاڵپشتی خەڵکی سوریا چوونەتە ئەو وڵاتە چۆڵیشی ناکەن لەسەر داوای ئەوان نەبێت. 


ئۆردغان ئاشکرای کرد کە ئەوان ٢٠٠٠ سەربازی سوریایان تا ئێستا کووشتووە.


سەرۆکی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو کە ١٨ هەزار پەنابەر بەرەو ئەوروپا بەڕێککەوتن و ژمارەیان دەگاتە ٢٥ هەزار کەس.

 


PM:01:51:29/02/2020