ئەمریکا و تاڵیبان رێککەوتن

ئەمڕۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و بزوتنەوەی تاڵیبان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕێكەوتننامەی ئاشتی نێوانیان ئیمزا كرد، لە ماوەی ١٤ مانگیشدا سەربازانی ئەمریكا خاكی ئەفغانستان بەجێدەهێڵن.

 

بەپێی زانیارییەکان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بزووتنەوەی تاڵیبان سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەیەکجاری لە خاکی ئەفغانستان ئەمڕۆ شەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رێککەوتنێکیان واژۆکرد. 

بەپێی ڕێککەوتنەکە ئەمریکا دەبێت لە ماوەی ١٤ رۆژدا تەواوی هێزەکانی خۆی لە خاکی ئەفغانستان بکشێنێتەوە، هەروەها ئەمریکا ٥ هەزار دەستگیرکراو ئازاد بکات و تاڵیبانیش هەزار دەستگیرکراو ئازاد بکات.

 

ئەوە لە كاتێكدایە لە دوای رووداوی ١١ی ئەیلول كە ئوسامە بن لادن هێرشیكردە سەر دوو تاوەرەكەی ئەمریكا جەنگێكی فراوان لە ئەفغانستان بەڕێوە دەچێت تاكو ئێستاش بەردەوامە. 



PM:09:24:29/02/2020