" رێژەی چاكبوونەوە لەكۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان هیوا بەخشە "

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" بەپێی ئامارە ڕەسمیەكان رێژەی چاكبوونەوە لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان هیوابەخشە".

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" لەكۆی ئەو 87 هەزار كەسەی تووشی كۆرۆنا بوون لەجیهان نزیكەی نیوەیان چالاكبوونەتەوە و تائێستا 42 هەزار و 323 كەس لەدوای تووشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە".

دەشڵێت" لەوڵاتی چین 41 هەزار و 788 كەس لەدوای تووشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و لەكۆریای باشوور 30 كەس و لەئیتاڵیا 50 كەس و لەئێران 123 كەس و لەژاپۆن 42 كەس بەهەمان شێوە چاكبوونەتەوە".

ڕاشیگەیاندووە" هاوكات لەسەنگاپورە 72 كەس دوای تووشبوون بەكۆرۆنا چاكبوونەتەوە و لەفەرەنسا 12 كەس و لەهۆنگ كۆنگ 33 كەس و لەئەڵمانیا 16 كەس و لەئەمریكا 7 كەس چاكبوونەتەوە".
 


PM:01:22:01/03/2020