وەزارەتی ناوخۆ: هاتوچۆی بازرگانی لەگەڵ توركیا بەردەوام دەبێت

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" كە هاتوچۆی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بەردەوام دەبێت".

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەڵێت" پاش ئەوەی دەنگۆی راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری نێوان هەرێم وتورکیا بڵاوبوویەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵەکانی خۆی خستوەتە گەڕ بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی نێوان هەردوو لا بەردەوام بێت وهەروەها جموجۆڵی بازرگانی سەر سنوورەکان رێکبخرێتەوە بە لە بەر چاوگرتنی رێکارەکانی خۆ پاراستن". 

دەشڵێت" بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان درێغی ناکات لە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بە جۆرێک کە کاریگەری لە سەر جموجۆڵی بازرگانی وبازاڕی ناوخۆ نەکات. وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان".

 

ئەمە لەکاتیکدایە، دوینی دەنگۆی راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری نێوان هەرێم وتورکیا بڵاوکرایەوە،  بەئامانجی ریگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 


PM:02:55:01/03/2020