سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: لەماوەی تەمەنی ئەم خولە حكومەت وەڵامی 115 پرسیاری پەرلەمانتارانی نەداوەتەوە


سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت" له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌ك خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان حكومه‌تی هەرێم وه‌ڵامی 115 پرسیاری په‌رله‌مانتارانی نه‌داوه‌ته‌وه".

ئەمڕۆ دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دەستیپێکرد، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ وتارێکدا رایگه‌یاند" دەستخۆشی دەکەم لە هەوڵەکانی رێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا و دەستی ماندوبونی سەرچاوەی مرۆیی دامەزراوە تەندروستیەکان دەکوشین و سوپاسگوزاری ئەوانەین کە ئەرکی تێپەڕاندنی دۆخەکەیان لەئەستۆیە".

وتیشی" حکومەتی هەرێمی کوردستان رادەسپێرن بەچاودێریکردنی توندی دەروازە سنوریەکان، فڕۆکەخانەکان و بازاڕەکان بۆ خۆپارێزی و روبه‌ڕونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ و رێگریكردن له‌ قۆرخكاری و گرانكردنی بازاڕ.

ئاماژەی بەوەشدا" سەرەڕای جەختکردنەوە لەپاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی  کوردستان لە روی سیاسیەوە، لەگەڵ دامەزراوە دەستوریەکانی دیکە جەخت لەتایبەتمەندی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عیراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌نه‌وه‌، "پێداگریش دەکەین لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانمان بەجۆرێک کە رون و راشکاو لەناوکارنامەی حکومەتی ئیتیحادی رونكبرێته‌وه‌".

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشكراشیكرد: تا ئێستا حكومه‌تی هەرێمی کوردستان وه‌ڵامی 115 پرسیاری په‌رله‌مانتارانی نه‌داوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین ئەنجومەنی وەزیران لەوەڵامدانەوەی پرسیار و بەدواداچونەکانی پەرلەمان پابەندی کاتی دیاری کراوبن کەلەیاساکاندا هاتوە.

لەبارەی گفتوگۆکانی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، رێواز فایەق وتی" شاندی دانوستانکاری هەرێم ئەو کات خۆی بەسەرکەوتو بزانێت کە فراکسیۆنە پەرلەمانیەکانی پشتیوان لەسەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو ئامادەبن خاوەنداریەتی لەو بەڵێنانە بکەن کە عەلاوی بەهەرێمی کوردستانی دەدات، چونکە زۆرینەی ماف و شایستەییەکانی هەرێم لەبواری بودجە و دارایی، شایستە داراییەکانی جوتیاران و پێشمەرگە و ژێرخانی ئابوری و ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەمنی ناوچە کیشە لەسەرەکان بەبێ رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران ئاسان نیە و نایەتەدی".

ئەوەشی خستەڕوو: سەرۆک وەزیرانی راسپێرداو "ناتوانێت بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات بەڵکودەبێ بەڵێنەکان لەلایەن فڕاکسیۆنەکان خاوەنداریەتی و پشتیوانی لێ بکرێت.

PM:03:57:01/03/2020