وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ھەموو جۆرە وانە وتنەوە لە سەرجەم پەیمانگا و سەنتەرە پیشەییەكان و خولەكان رادەگرن.

 

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرایكردوە" بەهۆی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی سەبارەت بە سیاسەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا،  ھەموو جۆرە وانە وتنەوەیەك لە سەرجەم پەیمانگە و سەنتەرە پیشەییەكان و خولەكان رادەگرن".

لە بریارەكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە: (خولەكانی بەھێزكردن بۆ گشت قۆناغەكانی خوێندن، خولی زمانی ئینگلیزی، خولەكانی پیشەیی، ھەموو جۆرە خول و كۆكردنەوەی قوتابیان و خوێندكاران بۆ ھەموو بەشێكی پەروەدەیی و پیشەیی و فێربوون) رادەگیرێت.



PM:04:20:01/03/2020