وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی دواكەوتن لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە بڵاودەكاتەوە و رایگەیاند " بە هەوڵی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارەکە خرایە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لە بانکی ناوەندی عێراق و ھەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت".

 

دەقی روونكردنەوەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەھۆی چەند هۆكارێك، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە دواکەوتبوو.

بە هەوڵی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارەکە خرایە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لە بانکی ناوەندی عێراق و ھەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

جوتیار عادل

وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

2/3/2020




PM:02:10:02/03/2020