ئاسایش سزادانی دوو كەس رادەگەیەنێت


ئاسایشی سلێمانی دەستگیكردنی دوو كەسی بەپێی ماددەی ( 446 ) لە یاسای سزادانی عیراقی راگەیاند.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی راگەیاندووە" لەدرێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە تاوانێكی دزیكردن و كاری نایاساییەك، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و دەركەوتنی سەرەداو هێزەكانمان توانیان ڕۆژی  27/2/2020 ، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ( 446 ) لە یاسای سزادانی عیراقی، دوو كەس دەستگیر بكەن بەناوەكانی :- 

1- تۆمەتبار ( ه ، ج ، ق ) لەدایكبووی ساڵی 1985 ، پیشەی (كاسب) دانیشتوی شارۆچكەی چەمچەماڵ .

2- تۆمەتبار  ( ك ، ع ، س ) لەدایكبووی ساڵی 1991 ، پیشەی (كاسب) دانیشتوی شارۆچكەی عەربەت .

بەتۆمەتی ئەوەی هەستاون بەدزینی ئۆتۆمبێل لەجۆری نیسان پیكاب لە بەردەم كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی لە ڕۆژی 19/2/2020 دوای لێكۆڵینەوە دانیان نا بەتاوانەكەیاندا و لێكۆڵینەوە بەردەوامە. 

PM:03:04:02/03/2020