ئاسایشی سلێمانی باندێكی قاچاخچیكردنی بە مرۆڤەوە دەستگیر كرد

ئەمرۆ دووشەممە دووی ئادار ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند" دوای كۆكردنەوەی زانیاری و دارشتنی پلانی وورد  هێزەكانمان توانیان  بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ( 76 ) لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بڕگەی قاچاخچێتی مرۆڤ  ، پانزە  قاچاخچی دەستگیر بكەن".

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" لەدرێژەی كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتییان بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە بازرگانی كردن بە مرۆڤ و هەموو جۆرە قاچاخچێتییەك و هەموو كارێكی نایاسایی، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و دارشتنی پلانی ورد هێزەكانمان توانیان بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ( 76 ) لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بڕگەی قاچاخچێتی مرۆڤ، 15 قاچاخچی دەستگیر بكەن".

ڕاشیگەیاندووە" كە تۆمەتبارەكان ناویان ( ا ، ع , ع ) و ( ب ، ڕ , س ) و ( ا ، ج , ڕ ) و ( م ، ش , ع ) و ( ت ، ح , ڕ ) و ( ل ، ڕ , ك ) و ( ڕ ، ص , ح ) و ( ه ، م , م ) و ( ی ، ع , ق ) و ( ج ، ع , ڕ ) و ( غ ، ڕ , ح ) و ( پ ، ع , ا ) و ( د ، ع , س ) و (خ ، ا , ا ) و ( پ ، خ , ا )".

ئاشكراشی كردووە، پیشەی ئەو تۆمەتبارانە هەندێكیان شۆفێرە و هەندێكیان كاسبن و تەمەنیان لە نێوان ( 1966 بۆ 2004 ) دایە و سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی هەرێمی كوردستانن.

دەشڵێت" لەسنوورەكاندا بەرامبەر بە بڕێك پارە قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەكەن بەهێنان و بردنیان بۆ ناو هەرێم و دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە ئۆتۆمبێل و شێوازی نایاسایی".

جەختیشی كردۆتەوە، سەرجەم تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و ڕووبەڕووی یاسا كرانەوە .



PM:04:31:02/03/2020