ئەمڕۆ دووشەممە لە نوسراوێکدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٤ی ئاداری ٢٠٢٠.
د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ٢ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی دووەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی ئاداری ٢٠٢٠ کاتژمێر دوانزەی پێشنیوه‌ڕۆ بەڕێوەدەچێت".
به‌رنامه كاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) وبرگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (12)ی پێش نیوه‌رۆی رۆژی چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 4/3/2020 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: قبوڵكردنی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (گوڵستان باقی سلیمان) له (لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری) و زیاد كردنی بۆ سه‌ر (لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له مافی مرۆڤـ) به پێی حوكمی مادده‌كانی (34،28) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به قاچاغ بردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) به پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،93 ، 96 ، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.