وەزارەتی دارایی لەبارەی بەهەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست بڕیارێكی نوێی دەركرد

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە پڕۆسەی بەردەوامی وردبینیكردندا، كاری وردبینی لەسەرلیستی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردەی هەڵەبجە و كەركوك تەواو بوو، ئەمڕۆ وەزیری دارایی واژۆی لەسەر بە هەمیشەیی كردنیان كرد".

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان وتەبێژی وەزارەتی ناوبراوئاماژەی بەوەكردووە" لە پرۆسەی بەردەوامی وردبینكردندا، كاری وردبینی لەسەرلیستی مامۆستایانی گرێبەست لە به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی پەیمانگاكان و مەشقكردن و  بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركووك- بەشی خوێندنی كوردی تەواو بوو".

باسیلەوەشكردووە" ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری واژووی لەسەر بە هەمیشەكردنیان كرد".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌" كارمەندانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بودجە لە كاركردن و پرۆسەی وردبینیكردن بەردەوامن تاوەكو بتوانین لە چەند رۆژی داهاتوودا كاری وردبینیكردنی مامۆستایانی گرێبەستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی پەروەردەكانی هەولێر و سلیمانیش تەواو بكەین".

 



PM:06:47:02/03/2020