ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لەجیهان 90 هەزار كەسی تێپەڕاند

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراوبە  COVID 19 لەدەیان وڵات، ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لەسەرتاسەری جیهان 90 هەزار كەسی تێپەڕاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان گەیشتە 90 هەزار و 967 كەس و ژمارەی قوربانیانی ئەو ڤایرۆسە گەیشتۆتە 3120 قوربانی".

دەشڵێت" ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەچین گەیشتۆتە 80 هەزار و 151 كەس و ژمارەی قوربانیان 2944 كەسە و كۆریای باشوور بەدووەم وڵاتی زەرەرمەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دێت و ژمارەی تووشبوو 4812 كەسە و 29 كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە".

ڕاشیگەیاندووە" هاوكات لەئیتاڵیا 2036 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 52 كەسیش بوونەتە قوربانی و لەئێرانیش 1501 حاڵەت تۆماركراوە و 66 كەس بوونەتە قوربانی".

PM:01:12:03/03/2020