وەزارەتى ناوخۆى هەرێم بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند" رایکردنى مامەڵە له‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تیەکانى هاتوچۆ، نیشینگە، رەگەزنامە، پاسپۆرت   تاوەکو 14ى ئەم مانگە رادەگیرێن".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەبدراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی، هاتوچۆ، نشینگە، رەگەزنامە و پاسپۆرت مامەڵەی هاوڵاتیان رادەگیرێت.

بڕیارەکەش لە چوارچێوەی ئەو رێکارانەدایە بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتەبەر.

 

هاوکات فازڵ حاجى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر لەهەژمارى تایبەتى خۆى لەتۆڕى کۆمەلایەتى فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، ئەو هاووڵاتیانەى لەو ماوه‌یه‌دا سالیانه‌، مۆڵەت  یاخود ماوه‌ی 60 رۆژی تۆماركردنی ئوتومبیله‌كانیان ته‌واو ده‌بیت ئه‌وانه‌ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌ له‌دوای ده‌ست به‌كاربونه‌وه‌ به‌بی ئه‌وه‌ی هیچ سزایه‌ك بكه‌ویته‌ سه‌ریان.

 

ده‌قى بڕیاره‌كان:



PM:01:58:03/03/2020