لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر سێ هاووڵاتی بوونە قوربانی

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند" لەسەر شەقامی جووتسایدی لاوان لە هەولێر بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە ژن‌ و مێردێك برینداربوون و  كوڕێكیشیان گیانیلەدەستدا".

فازیل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە راگەیاند" كاتژمێر ١٢:٤٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ لەسەر رێگەی جووت سایدی لاوان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سۆرینتۆ، خۆی بە تاسەیەكی پلاستیكی رەقدا دەکێشێت و كۆنترۆڵی لەدەستدەدات ‌و دواتر خۆی بەدیواری بەنزیخانەیەکدا دەکێشێت".

دەشڵێت" ئەو خێزانە لە شارەکانی ناوەراست و خوارووی عێراقەوە هاتبوونە هەولێر و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ ژنەكەیدا برینداربوون ‌و كوڕێكییان گیانیلەدەستداوە و زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلە و رێگاکە و بەنزینخانەکە کەوتووە".


PM:06:14:03/03/2020