بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە دەنگ لەسەر یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به قاچاغبردنى نه‌وت بدات.
بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی ئازاری ٢٠٢٠، کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوه‌ڕۆ، دانیشتنی ژماره (٢)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
به‌رنامه كاری په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئەمڕۆ چوارشه‌ممه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) وبرگهكانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (12)ی پێش نیوه‌رۆی رۆژی چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 4/3/2020 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: قبوڵكردنی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (گوڵستان باقی سلیمان) له (لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری) و زیاد كردنی بۆ سه‌ر (لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له مافی مرۆڤـ) به پێی حوكمی مادده‌كانی (34،28) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به قاچاغ بردنی نه‌وت و لێدهرهێنراوهكان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) به پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،93 ، 96 ، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.