لەکەرکوک سبەی پێنج شەممە کرایە پشووی فەرمی

بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان، ئیدارەی پارێزگای كەركوك، سبەینێ‌ پێنج شەممە ٥ ی ئازاری كردە پشووی فەرمی.


ئیدارەی پارێزگای كەركوك لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند، “سبەینێ‌ پێنج شەممە ڕێكەوتی 5 ئادار دەكرێتە پشووی فەرمی، فەرمانگەكانی كەرتی نەوت و كارەبا و ئاو و شارەوانی و ئاوەڕۆ و شارەوانییەكان و بانكەكان بەڕێژەی ٥-% دەوامیان دەبێت، جگە لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك و هەموو هێزە ئەمنییەكان”.


 لە بەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتە روو “شانەی قەیران بەشێوەیەكی بەردەوام كار دەكات و كۆبوونەوەكانی خۆی لە دیوانی پارێزگا سازدەكات و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكان دەكات لە هەموو ناوچەكانی پارێزگا، بەڕێوەبەرەكانی فەرمانگەكانیش، كە پشووەكە دەیانگرێتەوە، سەرپشك دەكرێن لە دەوامكردن بەڕێژەی 50%، لە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆكی شانەی قەیران”.


هەرێمی کوردستانیش سبەی پێنج شەممە بەبۆنەی یادی راپەڕینەکانی ساڵی ١٩١١ ەوە پسووی فەرمییە.
 


PM:06:09:04/03/2020