سوپای توركیا هێرشی كردە سەر دربێسپی و شێراوا

سوپای دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری چەکدارەکانی سەر بە سووپاکەی لە دربێسی هێرشیان کردە سەر هێزەکانی رژێمی سوریا، لە عەفرینیش بە هەمان شێوە هێرشیان کردە سەر ناوچەی شێراوا.

 

ئاژانسی فرات نیوز لە هەوالێكدا بڵاویكردەوە، سوپای توركیا لە ناوچەی دربێسی سەر بە كانتۆنی حەسەكە هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سنووری سەربازانی ڕژێمی سوریا، كە دەكەوێتە سەر ڕێگای دربێسی-عامود لە گوندی حەواشی كە ٤ كیلۆمەتر دوورن ناوەندی شاری دربێسیەوە.

 

ڕاشیگەیاندووە" لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هیچ زیانیك بەر هێزەكانی ڕژێم نەكەوتووە".

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، سوپای توركیا بە هاوكاری چەكدارەكانی هاوپەیمانی هێرشیان كردە سەر گوندی مەزن-ی سەر ناوچەی شێراوای عەفرین، هێرشەكە بە چەكی قورس و تۆپ و هاوەن ئەنجامدراوە و لە بارەی زیانەكانیەوە هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.



PM:09:00:04/03/2020