وهزارهتی تهندروستی عێراق گیان لهدهستدانی دووهم كهسی لهبهغدای پایتهخت بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه راگهیاند.
بە پێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٦٥ ساڵە و چەندین نەخۆشی درێژخایەنیشی هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق داواشی لە هاووڵاتییان كردووە كە بەردەوامبن لە جێبەجێكردنی رێنماییە خۆپارێزییەكان و دەزگاكانی راگەیاندنیش رێنماییەكانی هۆشیاری بۆ چۆنێتی خۆپاراستن بڵاوبكەنەوە.
ئەمە دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە كە بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە رابگەیەندرێت.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە گیان لەدەستدانی مامۆستایەكی ئایینی بە كۆرۆنا لە سلێمانی راگەیەندرا، بەڵام وەزارەتی تەندروستی عێراق رەتیكردەوە و رایگەیاند هێشتا چاوەڕوان ئەنجامی پشكنینەكان دەكەن و ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە نەخۆشی دیكەشی هەبووە.