رێكخراوی تەندروستی جیهانی 16 رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی 16 رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە و تیایدا باس لەوە دەكات ڤایرۆسەكە لەسەر پێستی تەندروست مەترسی نییە تەنها بەو مەرجەی دەست نەدرێت لە دەموچاو. 

رێكخراوەكە راشیدەگەیەنێت پێویستە ناو لوت بە ئاوی گەرم بشۆردرێت بەهۆی ئەوەی لوت شوێنی كۆبوونەوەی ڤایرۆسەكەیە، ستیل ژینگەیەكی گونجاوە بۆ مانەوەی ڤایرۆسەكە كە ماوەی 20 رۆژ بە زیندووی دەیهێڵێتەوە. 

رێنماییەكان: 

۱-ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپێستی ساغ تێناپەرێت و تا ۱۰ خولەك لەسەر پێست زیندووە، بۆیە گەر دەستەوانەتان لەدەست نییە دوودڵ مەبن تەنیا دەست لە دەمولوتی خۆتان مەدەن.

 

۲-ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر پارچه قوماش ٦ تا ١٢ كاتژمێر و ئاسن ۱۲ تا ۲۰ كاتژمێر و لەسەر ستیل تا ۲۰ رۆژ بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

 

۳-ئەم ڤایرۆسە تا ٦٠ پلە ژێر سفر زیندووە، بەڵام لەگەرمای سەروی ۳۰ پلە دەمرێت بۆیە باشتر وایە شوشتن و خاوێن كردنەوەكان بەئاوی گەرم بێت.

 

٤-كۆرۆنا بە ئاوی گەرم و پاككەروەكانی ماڵەوە لە ناو دەچێت.

 

٥-جلوبەرگ وا باشه لەبەرتیشكی هەتاو یان سۆپا وشك بكرێتەوە.

 

٦-به ئاوی گەرم خۆتان بشۆن.

 

۷-به هیچ شێوەیەك ئاوی سارد و خواردنی سارد مەخون، ئاوی گەرم قاوەی گەرم خواردنەوەی گەرم بخۆنەوه.

 

۸-شوێنی گردبونەوەی سەرەكی ئەم ڤایرۆسه لەناولوتە، بۆیه هەردەم لوتتان به ئاوی گەرم بشۆن.

 

۹-گەر دەستان ناگاته خواردنەوەی گەرم بنێشت بجون تا بەردەوام قوڕگتان به ئاوی دەمتان تەڕ بێت

 

۱۰-شوێنی ژیان و كارتان با هەوا گۆركێی هەبێت.

 

۱۱-له ڕۆژدا چەندین جار بۆ ماوەی ۱۰ تا ١٥ چركە هەناسەتان بگرن و بیدەنەوە، گەر كۆكە یان تەنگە نەفەسیتان هەبوو پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بكەن. ڕێگە مەدەن توشی تەنگەنەفەسی ببن و پاشان سەردانی پزیشك بكەن رەنگه درەنگ بێت.

 

۱۲-گەر لە ماڵ دەچنەدەرەوە ( فەرمانبەر ، كرێكار ، دوكاندار و .........هتد)ن، یەكەم: ڕەچاوی مەودای نێوانتان كەمتر نەبێت لەمەتر و نیوێك. دووەم : بەهۆی قورسی ئەو ڤایرۆسە لە سنوری ٤٠٠ تا ٥٠٠ سم بڕ ناكات و دەكەوێتە سەرزەوی بەو هۆیەوە پێڵاوەكانتان سەرچاوەیەكی گرنگی توش بوونە بەو ڤایرۆسە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك نەیبەنە ناو ماڵەوە.

 

۱۳-كاتی پژمین و كۆكە تا پێتان دەكرێت لەكەسانی تر دوور كەونەوەوە بەهەرشتێك كەبەر دەستان دەكەوێت بەتوندی پێش دەم و لوتی خۆتان بگرن و تا چەند چركەیەك بەری مەدەن تا هەموو دەرهاویشتەكان بگرێتە خۆی و بڵاونەبێتەوە. 

 

۱٤-بەهۆی گەورەیی ئەوڤایرۆسە هەر جۆرە دەمامكێك لەشوێنە گوماناوییەكان دەتوانرێت پارێزەرت بێت ( قوماش، كلینیكس) و جۆرەكانی تری بەمەرجێك دەمامكەكە وشك بێت و پێویستە زوو زوو بگۆڕدرێت.

 

١٥-پێویست ناكات هەموو ئەوجلو بەرگانەی لەبەر دەكرێت بشۆردرێت بەڵكو لەسەر شوڤاژ یان دانانی راستەوخۆی لەبەر تیشكی خۆر پاكی دەكاتەوه.

 

۱٦-دوای شوشتنی دەستەكانتان گەر بۆ شوێنی گوماناوی ناڕۆن پێویسته بەكرێم یان ڤازلین چەور بكرێت تا بەتێپەر بوونی كات توشی ئەگزیمای پێست نەبن.

 


PM:03:04:05/03/2020