هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له چوارچێوه‌ی مافی ره‌وای به‌رگریكردن له خۆی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیای خسته خواره‌وه.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه" كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له چوارچێوه‌ی مافی ره‌وای به‌رگریكردن له خۆی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیای خسته‌خواره‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا" كه فڕۆكه‌كه چاودێری بنكه‌كانی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی له ناوچه‌ی نێوان شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا و سایلۆكانی شكركراك له‌سه‌ر رێگای خێرای M4ی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان پارێزگای حه‌له‌ب و حه‌سه‌كه ده‌كرد".
ئاژانسه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: هه‌سه‌ده مافی ره‌وای خۆی له به‌رگریكردن پیاده‌كردووه و فڕۆكه‌كه‌ی به‌ئامانج گرتووه و خستوویه‌تیه خواره‌وه.