لە ناوەراست و باشووری عێراق، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵ دەوام کەمکرایەوە بۆ نیووە.
میدیا عێراقییەکان لە زاری ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە رایگەیاند، "بەهۆی بڵاوبووەنوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاتر تەشەنەکردنی، دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان بۆ نیو هێندە کەمدەکرێتەوە".
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی عێراق بۆ نیو هێندەی جاران کەمدەکاتەوە و هەروەها بڕی ٥٠٠ هەزار دینار دەداتە ئەو کەسانەی لەگەڵ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا مامەڵەیان هەیە".
ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ژمارەی تووشبوانی بە کۆرۆنا لە عێراق بەرەو بەزربوونەوە دەڕوات و تا ئێستا ٢٦ کەس تووشبووەو ٢ کەسیش گیانی لەدەستداوەو سەرجەم تووشبوان لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە عێراق و ئەو وڵاتە بۆتە سەرچاوە گواستنەوەی کۆرۆنا بۆ عێراق و زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە.
تا ئێستا هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بڕیاری لەو شێوەیەی نییە.