لەبارەی داخستنی دوکانەکانی سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت" دووكان و بازاڕەكانی سلێمانی بەكاتی دادەخرێن ئەویش بەهۆی رشتنی دەرمانی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا".

لەشکر حەمید، سەرۆكی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند" سبەی قایمقامییەتی سلێمانی کۆدەبێتەوە بۆ بریاردان لەسەر کات و چۆنییەتی رشتنی ماددەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرجەم مۆڵ و بازار و دوکانەکان".

وتیشی" سبەی تەنھا بڕیار لەسەر چۆنییەتی بڵاوکردنەوە و کاتی بڵاوکردنەوەکە دەدرێت".

سەبارەت بە داخستنی دووکانەکانیش سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی باسیلەوەكرد" دووکانەکان داناخرێت بەھیچ جۆرێک تەنھا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەم نەبێت ئەویش بەھۆی بڵاوکردنەوە و رشاندنی دەرمانەکە".

رونیشیكردەوە: کارەکەش بە ھەماھەنگی لیژنەکانی تەندروستی دەکرێت.
 


PM:07:37:06/03/2020