پۆلیس: ئۆتۆمبێلێکی غاز فرۆش منداڵێکی شێلا و گیانی لەدەستدا

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی غاز فرۆشیی منداڵێکی شێلاوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە" ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ)، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (توێتا/ 2 تەنی) لە کاتی گواستنەوەی غاز بۆ ماڵان منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانی شێلاوە".

ئاماژە بەوەش کراوە" منداڵەکە دانیشتووی ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیەیە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەش کردووە: خێزانی منداڵەکە، بەمەبەستی سەردانی ماڵی کەسوکاریان سەردانی ناحیەکەیان کردووە.

پۆلیسی سەنگەسەر دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرتووە و شۆفێرەکەشی دەستگیرکراوە.

PM:07:52:06/03/2020