حكومەتی عێراق بڕیاریدا بەراگرتنی دەوامی فەرمانبەران تاوەكو ١٥ی ئازار.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شانەی قەیرانەكانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بە بەشداری وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان و وەزیری تەندروستی عیراق بڕیاردرا جگە لە دەوامی كارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان، دەوامی سەرجەم فەرمانگەكانی عیراق تاوەكو ١٥ی ئەم مانگە رابگیرێت.
روونیشیكردەوە، كە راگرتنی دەوامی كەرتی پەروەردە و فێركردن تا رۆژی ٢١ی مانگ درێژكراوەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان، بۆ پاڵپشتیكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە هەرێم و دابینكردنی بڕەبەشی پێداویستی پزیشكی، هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردولا بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا،گەیشتە شاری بەغداد.