سێ كه‌س له‌تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری كه‌ركوك به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتن و چاكبوونه‌وه.
مه‌روان عانی، وته‌بێژی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" له‌كۆی حه‌وت كه‌س له‌پارێزگای كه‌ركوك كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، سێ كه‌سیان توانیویانه به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا سه‌ركه‌ون و چاكببنه‌وه".
ڕاشیگەیاند" ئه‌نجامی پشكنینی ئه‌و سێ كه‌سه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كراوه و ئه‌نجامه‌كان دڵخۆشكه‌رن، هاوكات له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا به‌فه‌رمی ڕایده‌گه‌یه‌نن".
هەروەها لای خۆشییەوە تەندروستی کەرکوک باسی لەوە کردووە، لە ئێستادا چوار تووشبووی دیکە ماون و چاوەڕوانی پشکنینەکانیان دەکەن لە بەغداوە بگەڕێنەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئه‌مڕۆش تووشبوویه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له شاری به‌غدا توانی به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا سه‌ركه‌وێت و چاكبوه‌وه.