بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر ئەو هەڵمەتەی لەشارەكەدا بۆ روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام دەدرێت روونكردنەوەیەكی بۆ رایگشتی بڵاوكردەوە.
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەربارەی دەنگۆی داخستی بازاڕەكانی سلێمانی رایگەیاند" ناو بازاڕ و دوکانەکانی ناو شاری سلێمانی داناخرێن، تەنها ئەو شوێنانە نەبێت کە گومانی ئەو تێدابکرێت کە کەسی توشبوو یا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابووە".
روونیشیكردەوە: كە شوێنە گومان لێکراوەکان بە دەرمانی پزیشکی تایبەت خاوێن دەکرێنەوە و لە پاش هەشت کاتژمێر دەتوانن دوکانەکانیان بکەنەوە.
د. سەباح هەورامی ئەوەشی خستەڕوو: كە ئەو رێوشوێنە لە پێناو سەلامەتی گشتی هاووڵاتیان و رێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.