کۆرۆنا بە بۆنی نێرگز

د.ڕەوەند عەبدولڕەحمان، پزیشکی نەشتەرگەری سنگ و دڵ لە نوسینێکیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ئاماژەی بەوەکردووە" لەم وەرزەدا کەوا بەرەو بەهار دەڕۆین و ئێستا لە دامێنی هەندێک لە چیاکانی کوردستانە جوانەکەمان گوڵی نێرگز دەرکەوتوون! کە لای زۆربەمان گوڵێکی جوان و بۆنخۆش و بەسوود و بگرە پیرۆزیشە! بەڵام ئەمساڵ پێویستە وریای دوو شت بین :

۱.ئەو گوڵە نێرگزانە نەکڕین کە لە سایدی جاددە و ڕێگاوبانەکان بە دەستی خەڵکەوە دەفرۆشرێن!

 

تەنها کاتێک نێرگز هەڵبگرە و بۆن بکە کە خۆت بیانچنی، چونکە دوور نییە بۆنکرابێت و ڤایرۆساوی بووبێت!

۲.لەگەڵ دەرکەوتنی نێرگز ئیتر کورد کێچی دەکەوێتە کەوڵی و لە ماڵ دانانیشێ و دەچێتە سەفرە و سەیران! میللەتێکین ئەگەر نوێژی هەینیشمان لێ قەدەغە بکەن قەینا گرنگ گەشت و سەیران هەبێ و کۆبوونەوە هەبێ!

 

کۆبوونەوەی خەڵکێکی زۆر لەک شوێن و سەیرانگا و تێکەڵبوونیان زۆر ترسناکە چونکە ئێمە ئێستا لە بێئاگایی ڤایرۆسێکی کوشندەی خەوتووداین و هیوادارین بەر لە بەخەبەرهاتنەوەی ئەو ڤایرۆسە،  هەتاو هەڵبێت و وشکی بکاتەوە! 

 

ئەگەرنا سەرجەم پارێزبەندییەکان تێکشکاون!

 

بەهیوایئەوەی دۆخەکە زۆر بە جددی وەربگرن و بەشداریی کاراتان هەبێ لە ڕێگریکردن لەو دوژمنە نادیارە!





PM:10:56:06/03/2020