وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووەكانەوە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

وەزارەتی پەروەردە داوا دەكات خوێندكاران و قوتابیان خوێندنەكەیان فەرامۆش نەكەن و داواش لە دایك و باوكی خوێندكاران دەكات كە پشووی ئەم ماوەیە بەهۆی پاراستیانە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆیە پێویستە رێگریان لێبكەن لە سەردان و هاتوچۆ. 

 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكی چەند خاڵیدا ئاماژەی بەوەكردووە: “لەچوارچێوەی سیاسەتی خۆپارێزیی لەڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا ناوەندەكانی خوێندن لە پشوودان بۆیە داواكارین رەچاوی ئەم خاڵانە بكەن بەسوپاسەوە :

1ـ ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خۆپارێزیی لەڤایرۆسی كۆرۆنا رەچاو بكەن، ڕاگرتینی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن بەشی یەكەمی پاراستنی قوتابیان و خوێندكارانە ، بەشی دووەمی ئەركەكە لەسەر شانی ئێوەی بەڕێزە كە لەدەرەوەی ناوەندەكانی خوێندن زیاتر ئاگاداریان بن.

2ـ دووركەوتنەوە لەسەردان كردن و زۆر نەچوونە دەرەوەو و دوركەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەكان كارێكی گرنگە.

3ـ قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی بنەڕەتی بەتایبەت بازنەی یەك و دوو ، واتە یەكی بنەڕەتی تا شەشی بنەڕەتی پێویستیەكی زیاتریان بە چاودێریكردن و هاندانی ئێوەی بەڕێزە بۆ خۆپارێزیی و پاكوخاوێنی ڕاگرتنی زیاتر .

4ـ بەمەبەستی سوود گەیاندنی زیاتر بۆ قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغەكانی نۆ ی بنەڕەتیی و ۱۲ ی ئامادەیی ، تەلەفزیۆنی پەروەردەیی كە كەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەیە، تەرخانكراوە بۆ پەخشكردنی وانەكانی ئەو دوو قۆناغە، بە شێوەزاری سۆرانی و بادینی و لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان پەخشی هەیە و لە پەیجی تەلەفزێۆنی پەروەردەیی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ڕاستەوخۆ ( لایڤ ) وانەكان پەخش دەكرێن،  كارێكی گرنگ دەكەن كەهانیان بدەن سوود لە وانەكانیان وەربگرن و بینەری بن كە لەو ڤیدیۆیە و گرافیكانەدا كاتەكانی پەخشی وانەكان لە 7 ی ئازار تا 16 ی ئازار ، واتە بۆ ماوەی 10 رۆژ بڵاوكردۆتەوە.

5ـ لەرابردوو، وێبسایت و ئەپڵیكەیشنی هەورەفێرگەمان بۆ قوتابیان و خوێندكاران خستە روو كە لە قۆناغی یەكی بنەرەتیی تا 12ی ئامادەیی وانەكان بە ڤیدیۆ بەردەستن بەم ناونیشانە www.hrf. One



PM:05:26:07/03/2020