دوو کەسی تر لە عێراق بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو کەسی تر لە عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بابل راگەیاند" کەسێکی ٧٣ ساڵ کە نەخۆشی شێرپەنجەو دڵی هەبووە، بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە".

 

هەروەها لە پارێزگای میسانیش شەوی رابردوو هاولآتییەک کە گەڕاوەیە ئێرانە چۆتە نەخۆشخانە و دوای چەند کاتژمێریکی گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی ئەم ئامارانە بێت، ژمارەی مردوان لە عێراق بەرزبوەوە بۆ  ٦ کەس، تووشبوانیش ٤٤ کەسە.



PM:04:17:08/03/2020