ئەمشەو تەندروستی عێراق تووشبوونی شەش هاووڵاتی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد" كه ئه‌مڕۆ شه‌ش حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له هەریەک له پارێزگاکانی موسەنا و ئەنبار و زیقار و نەجەف و بەغدا و میسان تۆمار كراون، کە بەمەش ژمارەی توشبوان بۆ ٦١ کەس بەرزبوه‌ته‌وه و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش گه‌یشتوه‌ته شه‌ش كه‌س و پێنج توشبوش چاك بونه‌ته‌وه".
وەزارەتی تەندروستی عێراق داواشی لە هاوڵاتیان كرد، بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتری هاوڵاتیان لە چۆنێتی خۆپاراستن، لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە رێنمایی و شێوازەکانی خۆپاراستن بڵاوبکەنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق گیان لەدەستدانی دوو توشبووی بە کۆرۆنا راگەیاند.