ژمارەیەک پەرلەمانتاری عیراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە" ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام بە نهێنی ماوەنەتەوە و ئاشکرا نەکراوە". 

 

ئاژانسی (سپۆتینگ)ی رووسی لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی تەندروستیی عیراقەوە بڵاویکردووەتەوە" کە ١٠ پەرلەمانتاری عێراقی دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە و بەنهێنی هێڵدراوەتەوە".

 

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە" تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی عێراق بە فەرمی رەتی نەکردووەتەوە، هەروەها پشتڕاستیشی نەکردووەتەوە کە ئەو ئەندام پەرلەمانانە هەڵگری کۆرۆنا بن". 

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژ بە رۆژ حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق لە زیاد بوندایەو دوێنی ٨ی ئازار وەزارەتی تەندروستی عێراق شەش حاڵەتی نوێی ڕاگەیاند.

 
 
 
 


PM:03:54:09/03/2020