حکومەتی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت راگەیاند.
بەپێی هەواڵێكی (سكای نیوز عربیە)، دەسەڵاتدارانی عیراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەك هەوڵێك بۆ بەرگرتن لە نەخۆشییەكە، ڕاگرتنی دەوامی فەرمییان لە هەموو دامودەزگا حكومییەكان ڕاگەیاند، جگە لە دەزگا ئەمنی و تەندروستییەكان.
ئەم بڕیارەی حکومەت دوای ئەوەدێت وەزارەتی تەندروستی عێراق گیان لەدەستدانی تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای لە پارێزگای بەسڕە راگەیاند.