غالب محەمەد: پێویستە نرخی بەنزین بۆ ٤٢٠ دینار کەمبکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" لەگەڵ دابەزینی  نرخی نەوت،  دەبێت لەلایەن حكومەتەوە نرخی بەنزین  بۆ ٤٢٠ دینار کەمبکرێتەوە".

 

ئەمڕۆ دوو شەممە غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت دەبێت لەلایەن حكومەتەوە نرخی بەنزین بۆ ٤٢٠ دینار کەمبکرێتەوە.

 

ئەمە لەکاتیکدایە، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و وڵاتانی جیهان، رۆژ بەڕۆژ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا کەمدەبێتەوە، بەشێوەیەک ئەمڕۆ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بۆ ٣٢ دۆلار دابەزییووە.




PM:05:29:09/03/2020