" هیچ پەرلەمانتارێکی عێراق تووشی کۆرۆنا نەبووە"

پەرلەمانی عێراق رەتیدەکاتەوە کە هیچ پەرلەمانتارێکی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت.


فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا ئەو هەواڵەی رەتكردەوە كە لە میدیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی باسیان لەوە دەکرد کە ١٠ پەرلەمانتاری عێراق تووشی كۆرۆنابووە.


پەرلەمانی عێراق لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت "ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی راستی نییە و داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندن كرد ورد و بابەتیی بن لە گواستنەوەی هەواڵە لە سەرچاوە فەرمییەكانەوە".


ئەمڕۆ هەندێک میدیای ناوخۆی و نێودەوڵەتی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە كە ١٠ ئەندامی پەرلەمانی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
 


PM:07:35:09/03/2020