حکومەتی ئێران: ڤایرۆسێكی دیكەی كوشندە سەريهەڵداو ئەمەریکا لە پشتی

پەڕلەمانتارێكی‌ ئێرانی‌ ڕایدەگەیەنێت" کە ڤایرۆسێكی‌ كوشندە بڵاوبووەتەوە و كەسێكیشی كردووەتە قوربانی"، بەرپرسانی ئێران ئەم ڤایرۆسە نوێیە دەستی ئەمەریکایە.

 

شەهروز بەرزاگار، ئەندامی‌ لیژنەی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی لە پەرلەمانی‌ ئێران ئاشكرای كرد" ئێستا دوو جۆر ڤایرۆس لە ئێران بڵاوبووەتەوە، كە یەكێكیان ڤایرۆسی‌ كۆرۆنایە و ئەوی‌ دیكەشیان سەرچاوەكەی‌ نەزانراوە".

 

وتیشی‌" ڤایرۆسە نوێیەكە بكوژە و دوای‌ توشبوونی‌‌ پەرستارێكی‌ تەمەن ٢٥ ساڵ‌، دەستبەجێ‌ گیانی‌ لەدەستداوە و كەسێكی‌ دیكەش بەهەمان ڤایرۆس لە شاری‌ قوم توشبووە".

 

ڕوونیشیكردەوە: پێدەچێت ڤایرۆسە نادیارەكە جۆرێك بێت لە تیرۆری‌ بایۆلۆجی‌، كە ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بە بڵاوكردنەوەی.

 

لە کاتێدا هیچ سەرچاوەیەکی بێ لایەن باسی لەو ڤایرۆسە تازەیە نەکردووەو چییە و جۆری چییە.




AM:11:41:10/03/2020