گۆڕانکاری لە پێدانی کارەبادا دەکرێت

به‌هۆى راگه‌یاندنى پشووى فه‌رمى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڕیاریدا به‌یانییان كاره‌باى مۆلیده‌ بۆ هاوڵاتیان دابین نه‌كرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی راگەیاندنی پشووی فەرمانگەكان لەبەرواری 11/3 تاوەكو 26/3 گۆڕانكاری لەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان دەكرێت و كاركردنی بەیانیان نامێنێت و لەبری ئەوە رۆژانە لەكاتژمێر 12ی نیوەرۆ كارەبای موەلیدە بەهاووڵاتیان دەدرێت".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو:‌ موه‌لیده‌كان له ‌12ی نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو یه‌كی شه‌و له‌و ماوه‌یه‌ی كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كارده‌كه‌ن.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبایسلێمانی، لە راگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوەشکردوە، کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبا، بڕیارەکە لە سبەینێوە جێبەجێدەکات.

 

ئه‌م بڕیاره‌ له‌ كاتێكدایه‌، پێشتر له‌ كاتى پشووى فه‌رمییدا پێویستبوو له‌ كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆوه‌ مۆلیده‌كان له‌ سلێمانى كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.

 
 


PM:08:17:10/03/2020