وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین قۆجە شەوی رابردوو تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیاوە ڕاگەیاند.
فهخرهدین قۆجه له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا لە ئەنقەرە ڕایگەیاندنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد کە کەسێکی تورکەو، وتیشی "ئهو نهخۆشه لهكاتێكدا كه له ئهورووپا بووه تووشی ڤایڕۆسی كۆڕۆنا بووه".
وەزیری تەندروستی وتیشی" نەخۆشەکەو خێزانەکەی لە کەرەنتینە دەکرێن".
هاوکات فەخرەدین قۆجە پشوو و مۆڵەتی هەموو کارمەندانی تەندروستی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە.