وەزیری تەندروستی بەریتانیا تووشی کۆرۆنا بوو



وەزیری تەندروستی بەریتانیا  ناسین دۆریس، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو، لە ماڵەکەی خۆی کەرەنتینە کردووە.

 
نادین دۆرێس وەزیری تەندروستی بریتانیا بە کەناڵی BBCی راگەیاند" ئەمەوێ ئەوە پشتڕاست بکەمەوە دوای پشکنین دەرکەوت منیش تووشی پەتای کۆرۆنابووم".

 
ھۆکاری تووشبوونەکەی ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لەماوەی ئەم حەفتەی ڕابردوو بەھۆی سەرھەڵدانی ئەم پەتایەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بینیوە.


تا ئێستا ٦ کەس بەهۆی کۆرۆنا لە بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە و 382 کەسیش دووچاری ڤایرۆسەکە بوون.

 


AM:11:10:11/03/2020