سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا كرد


سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق كرد و گفتوگۆیان لە بارەی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهان و پێویستی بەهێزكردنی دەرفەتی ئاشتی كرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردەوە" ئەمڕۆ چوار شەممە 11-3-2020 بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی، لە برۆنو ئوبێر، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق كرد".

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە" اسیان لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان عیراق و فەڕەنسا كردووە و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی لە گشت بوارەكان و گرنگی بەردەوامی هاریكاری هاوبەش لە نێوان ھەردوو وڵاتدا كرا، بە جۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكات، هاوكات دووپات لە ڕێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆی نیشتمانی گەلی عیراق و پاراستنی ئاسایشی وڵات كرایەوە".

هەروەها گفتوگۆ لە بارەی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهان و پێویستی بەهێزكردنی دەرفەتی ئاشتی كرا، بە لە بەرچاوگرتنی دیالۆگی ڕاستەقینە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی ناوچەكە.


PM:06:08:11/03/2020