حکومەتی هەرێم: چاکسازی بەردەوام دەبێت و داهاتەکان فرەچەشن دەکەین

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" بەردەوامی بە چاکسازییەکان دەدەن و داهاتەکانی هەرێمیش فرەچەشن دەکەن".

 

ئە‌مڕۆ قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی کوردستان سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یەکی تایبەت بە جێبەجێ کردنی چاکسازییەکانی حکومەت کرد لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا ھە‌ڵسە‌نگاندێكی ورد كرا بۆ رەوشەکە و دەرهاویشتەکانی بڵاوبوونە‌وە‌ی ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنییەتی جێبەجێ کردنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە سێکتەرە جیاجیاکاندا.

لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، ھە‌ڵسە‌نگاندێكی ورد بۆ رەوش و دەرهاویشتەکانی بڵاوبوونە‌وە‌ی كۆرۆنا و چۆنییەتی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە سێکتەرە جیاجیاکاندا كرا، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند" چاكسازییە‌كانمان بە‌ردە‌وام ده‌بن و داهاتمان فرە‌چە‌شن ده‌كه‌ین و یاسای چاكسازی یە‌كێك ده‌بێت لە پێشینه‌ی كارمان و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیکدا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".

هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا شاندێك سە‌ردانی بەغدا بكات بۆ ئەوەی پێکەوە هەماهەنگ بین بۆ ئەم رەوشە هەنووکەییە، ھە‌روە‌ھا وە‌زارە‌تی دارایی راسپێردرا بۆ ھە‌فتە‌ی داهاتوو‌ راپۆرتێكی ورد ئامادە‌ بكە‌ن سەبارەت بە چۆنییەتی ئەنجامدانی قۆناغەکانی چاکسازیی.

لەبەشی دووەمی کۆبوونەوەکە، باس لەکەرتی کارەبا کرا وەزیری کارەبا راپۆرتێکی لەسەر بەرهەمهێنان و دابەشکردن و کۆکردنەوەی داهاتەکانی وەزارەتیان پێشکەش کرد، لەو رووەوە بڕیار درا چی پێویستە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی ئەو سێکتەرە باشتر رێک بخرێتەوە.

ھە‌روە‌ھا، بڕیاردرا لە ماوەی دوو هەفتەدا وەزارەتی کارەبا راپۆرتێکی زانستی ئامادە بکات وپلانەکانیان بۆ چاکسازی و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە پێدانی کارەبا پێشکەش بکەن.




PM:07:09:11/03/2020