ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) ماوه‌ی كه‌متر له 30 ده‌قیقه ده‌مێنێته‌وه له هه‌وادا و توانای بڕینی 4 مه‌تر و نیوی هه‌یه. كه ئه‌مه‌ش وایكردووه له پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی داوامان لێده‌كه‌ن چۆن خۆمان بپارێزین له دووری چوار مه‌تر نیو له شوێنێكی داخراوی وه‌ك پاس یان ژورێك.
ئه‌م ئه‌نجامه له‌دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی زانایانی ئه‌پێدیمیالۆژی ئه‌مریكی و چینی پێكه‌وه چنگكه‌وتووه.
گۆڤاری نیو یۆركهر له دوا ژماره‌یدا بڵاویكردۆته‌وه كه زانایان سه‌لماندوویانه: ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ر رووكاره‌كان ئه‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر به دڵۆپی پژمه و لیكه‌وه كه‌وتبێته سه‌ر ئه‌و شوێنه. نوسیویه‌تی: "ترسه‌كه‌ش له‌وه‌دایه هه‌ر كه‌س ده‌ستی به‌ر شوێنه‌كه بكه‌وێت و بیبات بۆ ده‌موچاوی تووشبوونی 98%یه، بۆیه هه‌میشه پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌ست بۆ دهمو لوت و چاوت مه‌به".
به‌ڵام نكۆڵی له‌وه‌ش ناكه‌ن مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووه‌كان به‌پێی جۆری رووه‌كه و پله‌ی گه‌رمی ئه‌گۆڕێت. بۆ نموونه له 37 پله‌ی سیلیزی (98)ی فه‌هره‌نهایتی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌سه‌ر قوماش و پلاستیك و شوشه و ستیل و وه‌ره‌قه ئه‌مێنێته‌وه.
له‌و ئه‌نجامه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی زانایانی هاوبه‌شی چین و ئه‌مریكا وه كه له‌سه‌ر فایلی نه‌خۆش و مردووان و چه‌ند پاسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری شاری وۆوهان – كه‌رتی هێبی-ی چین كردوویانه كه 4 سه‌عات و نیو رۆژانه هاتووچۆیان كردووه له‌نێوان دوو شاردا، ئامۆژگاری هه‌موو خه‌ڵكی دنیا ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی نێوان خۆت و كه‌سی به‌رامبه‌ر زیاد بكه له‌كاتی هه‌ڵسوكه‌وتدا به‌شێوه‌یه‌ك له 3 مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌رئه‌نجام كۆی 50 پاسی كردووه به پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر و ده‌ركه‌وتووه كه له‌ناو پاسێكی 48 سه‌رنشیندا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت (له گرافیكهكه به سور ده‌ستنیشانكراوه)، ئه‌وا تا 4 مه‌تر و نیو خه‌ڵك تووش ده‌كات (له گرافیكهكه تووشبوه‌كان به پرته‌قاڵی دیاریكراون)، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌یان كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشه ده‌مامكی نه‌به‌ستبێت و ئه‌و سه‌رنشینانه بۆ ماوه‌ی 4 سه‌عات پێكه‌وه گه‌شت بكه‌ن. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌موویان تووش بكات بێئه‌وه‌ی نیشانه‌كانیان ده‌ركه‌وێت له‌وكاته‌دا. به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، كه‌سێك دوای 30 ده‌قیقه له‌دابه‌زینی له‌پاسه‌كه، یه‌كسه‌ر نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتووه كه (له گرافیكهكه به په‌مه‌یی دهستنیشناكراوه).
توێژینه‌وه‌كه پشتی به‌ستووه به‌و كامێرانه‌ی كه له‌نێو پاسه‌كانی هاتووچۆدا جێگیر كراون و سه‌یركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌مانگی دیسێمبه‌ری 2019 كه گه‌شتیان كردووه و دواتر تووشبوون یان مردوون. به‌شێوه‌یه‌ك تێبینیه‌كان له فایلی نه‌خۆشه‌كان وه‌رگیراوه كاتێك كه‌سه‌كان خۆیان گه‌یاندۆته نه‌خۆشخانه و پرسیاریان ئاراسته‌كراوه له‌نه‌خۆشخانه. توێژه‌ره‌وه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ڵامانه توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه.
هۆ شی شونگ ئاماده‌كاری گشتی توێژینه‌وه‌كه به نیویۆركه‌ر ده‌ڵێت: "كاتێك له كامێرای چاودێری ناو پاسه‌كانی روانیوه بۆی ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون (نه‌خۆشه‌كان)، هیچ به‌ركه‌وتێك و مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌سانی ناو پاسه‌كه نه‌بووه له‌ماوه‌ی ئه‌و 4 سه‌عاته‌ی پێكه‌وه بوون. به‌ڵام به‌درێژایی رێگه‌كه 7 كه‌سی تووشكردووه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه ناكرێت بوترێت كه ئه‌وانه‌ی له ته‌نیشتی ئه‌و نه‌خۆشه‌دا بوون، تووشنه‌بوون یاخود رێژه‌ی تووشبونیان سفره، به‌ڵام تا دووی چوار مه‌تر و نیو له‌كه‌سی نه‌خۆشه‌وه (له گرافیكهكه به‌سور دیاریكراوه)، هه‌ندێكیان نه‌دۆزراوته‌وه بۆ توێژه‌ره‌وه‌كان به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌دووی 4 مه‌تر و نیو لهكهسهكهوه دوور بوون هیچیان تووش نه‌بوون. ئه‌وه‌ی تێبینی توێژهرهوهكانه كه‌سێكیان دوای 30 ده‌قیقه له‌دابه‌زینی له‌باسه‌كه یه‌كسه‌ر نیشانهكانب نه‌خۆشییه‌كه ده‌ركه‌وتووه له‌سه‌ری.
توێژه‌ره‌وه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌كارهێنانی ماسك بۆ ناو پاس و دانیشتنه نزیكه‌كانی نێو شوێنه گشتییه‌كان پێویسته.
نیویۆركه‌ر نوسیویه‌تی، توێژه‌ره‌وه‌كان هه‌ینی پێشوو (6ی مارچ) توێژینه‌وه‌كه‌یان له گۆڤاری پێر رڤیو بۆ پزیشكی خۆپاراستنی زانستی، بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته شوێنه داخراوه‌كان به‌رده‌وام هه‌وایان بگۆڕدرێت تا ڤایرۆسه‌كان خێراییهكیان زیاد نه‌كات و باسیشیان له‌ترسی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه كردووه كه یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری نه‌خۆشییه‌كه.
زاناكان ئاگاداری ئه‌ده‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه توانای مانه‌وه‌ی 5 رۆژی هه‌یه له‌سه‌ر رووی مرۆڤ، بۆیه ئامۆژگاری خه‌ڵكی جیهان ده‌كه‌ن كه ده‌ست بۆ ده‌موچاویان نه‌به‌ن و شتنی ده‌ست هه‌ر 20 ده‌قیقه جارێك و ده‌مامك بۆ شوێنی گشتی داخراو پێویسته، چونكه فایرۆسه‌كه له‌هه‌وادا به‌شێوه‌ی گه‌ردی هه‌ڵواسراو ئه‌مێنێته‌وه.
كۆرۆنا ڤایرۆس تا رۆژی 10ی مارچ نزیكه‌ی 4 هه‌زار و 365 كه‌سی كوشتووه له جیهاندا و 118 هه‌زار و 354 كه‌سیش تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون.
No photo description available.
ئا: لوقمان غه‌فوور