هێرشەکەی ئەمشەوی سەر سەربازانی ئەمەریکا لە سەربازگەی تاجی چەند سەربازێک کوژران

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئەمشەو کرایە سەر سەربازەکانی هاوپەیمانان لە سەربازگەی تاجی لەبەغدا دوو سەربازی ئەمەریکا و سەربازێکی بەریتانی کوژراون.

 

ئاژانسی رۆیتەرز ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ١٢ سەربازی تری هاوپەیمانان لەو هێرشەدا بریندار بوون.

ئەم هێرشە بەیەکێک لە هێرشە قورسەکانی سەر سەربازەکانی هاوپەیمانی دژی داعش دێت کە لەمانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩ ەوە دەکرێت سەر هێزەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی لە عێراق.

 

لە هێرشی ئەمشەودا وەک میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە ١٠ مووشەکی کاتیوشا ئاراستەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەربازگەی تاجی لەبەغدا کران.

 

ئەمەریکا لەم هێرشانەو هێرشەکانی پێشوودا هەمیشە ئەو میلیشیا چەکدارە عێراقیانە تۆمەتبار دەکات کە سەربەئێرانن.

 



AM:12:00:12/03/2020