یەکەم گورزی سەربازی ئەمەریکی لە تۆڵەی هێرشەکەی ئەمشەوی تاجی ئەنجامدرا

دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشە مووشەکیەکەی کرایە سەر سەربازانی ئەمەریکا لە سەربازگەی تاجی لە بەغدا، یەکەم گورزی سەربازی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کرایە سەر بنکەکانی میلیشا شیعەکان لەسەر سنوری سوریا - عێراق لە ناوچەی ئەبوکەمال.

 

سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رامی عەبدولرەحمان، رایگەیاند" فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانان ئەمشەو لە هێرشیان کردە سەر چەند بنکەیەکی میلیشیا شیعەکانی سەربە ئێران لەناوچەی ئەبوکەمال لەسەر سنوری عێرق - سوریا".

 

ناوبراو ئاشکرای کرد کە لەو هێرشە ئاسمانییەدا ١٨ چەکداری میلێشیاکانی سەر بە ئێران کوژراون.

 

شەوی ١١ی ئازار نزیکەی ١٥ مووشەک ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەسەربازگەی تاجی کراو، لەئەنجامدا دوو سەربازی ئەمەریکی و یەکێکی بەریتانی کوژران و ١٢ ی تریش برینداربوون. 

 

 



AM:12:53:12/03/2020